یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی تواناكانی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی لەدەستدا و لە ماوەی داهاتوودا ناتوانێت لەگەڵ یانەكەی بەشداری بكات.
جاك گرێلیش لە یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر كۆپێنهاگن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تووشی پێكان هات و لە خولەكی 21 یاریگای جێهێشت.
لەو یارییەدا مانچێستەر سیتی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.
Jack Grealish's England boost with Manchester City midfielder targeting March return
✍️ @mcgrathmike#TelegraphFootball #MCFC
— Telegraph Football (@TeleFootball) February 16, 2024
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی تێلیگراف، جاك گرێلیش تووشی پێكان بووە لە رانیدا و پێشبینی دەكرێت بەهۆی ئەو پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، چاوەڕوان دەكرێت گرێلیش بەهۆی ئەو پێكانەوە ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەگەر هەموو شتێك بە باشی بڕوات ئەوا گرێلیش لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بەڕازیل دەگەڕێتەوە یاریگاكان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ.
سیتیزن بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ و یارییەك كەمتر لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگ دێت.