ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گورزێكی كوشندە بەر لیڤەرپوول كەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گورزێكی كوشندەی بەركەوت دوای پێكانی گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكەی ئالیسن بەیكەر.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 15:30 برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی لیڤەرپوول ئیكۆ ئالیسن لە ئەژنۆیدا هەست بە پێكان دەكات، لە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی دوێنێی یانەكەیدا تووش بووە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە بەهۆی ئەو پێكانەوە گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە لە یاری یانەكەی بەرامبەر برێنتفۆرد بێ بەش دەبێت و كێڵێهەر وەك گۆڵپارێزی سەرەكی بەشداری دەكات.

ئەوەش خراوەتە روو، گۆڵپارێزەكە پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات تا جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا بكرێت.

گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە لە یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر بێرنلی نەیتوانی بەشداری بكات.

رێدز بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووە و برێنتفۆردیش بە 25 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button