فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی: پاریس لەهەموو یاریزانێک گەورەترە

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان لەبارەی بڕیارەکەی ئێمباپێ قسەی خۆی دەکات.

کەمێک لەمەوبەر لە پرێس کۆنفڕانسی یارییەکەی پاریس و نانت، لەبارەی بڕیارەکەی کیلیان ئێمباپێ پرسیار لە لویس ئێنریکی راهێنەری یانە پاریسییەکە کرا، ئێنریکیش رایگەیاند پاریس لە هەموو یاریزانێک گەورەترە.

تا ئەو کاتەی یانەکە و ئێمباپێ بە فەرمی قسە نەکەن من هیچ ناڵێم، تا ئێستا نە یانەکە نە کیلیان هیچیان بەمن نەگوتووە.

پەیامی ئێمە روونە، یانەکە لە سەروو هەمووانەوەیە و لە هەموو تاکێک گەورەترە.

ئەم لێدوانەی راهێنەرە ئیسپانییەکەش پاش ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە ئاشکراکرا، کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە،لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە پاریس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button