ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد ئامانجە گەورەکەی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد “بەڵێ”ی لە  دان ئاشوۆرز وەرگرتووە تاوەکو ببێتە بەڕێوبەری گشتی یانەکەیان.

دان لە ئێستادا لە هەمان پێگەدایە لە نیوکاسڵ یونایتد، بەڵام پاش ئەوەی بەفەرمی جیم راتکلیف بووە خاوەنی 25٪ی پشکەکانی یونایتد، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ تاوەکو دان رازی بکات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بەگوێرەی رێککەوتنی راتکلیف لەگەڵ بنەماڵەی گلەیزەر، خاوەن پشکە تازەکە مافی گۆڕانکاری کارگێڕی و وەرزشی هەیە لە یانەکە. لە یەکەم هەنگاویشدا بەگووتەی فابریزیۆ رۆمانۆ، دان ئاشۆورز پێ راگەیاندوون ئامادەیە ئەو پۆستە بگرێتە دەست.

هەمان سەرچاوەکە دوێنی ئاشکرایکرد، دان یانەی نیوکاسڵی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد. هەروەها چاوەڕواندەکرێت شەیتانە سوورەکان قەرەبووی دارایی بدەنە نیوکاسڵ بۆ ئەوەی رێگەبدەن بەڕێوبەرەکە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، چونکە ئاشوۆرز تاوەکو 2025 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ هەبوو.

یەکەم پۆستی گەورەی دان لە 2012 بوو کاتێک کرایە بەڕێوبەری پەرەسەندنە گرنگەکانی پریمەرلیگ کە تایبەت بوو بە پێشخستنی ئاستی تیمەکانی پریمەرلیگ. دواتر لە 2019 بووە بەڕێوبەری وەرزی برایتن هەڤ ئەلبیۆن. کارە باشەکانی لەو یانەیە وایکرد نیوکاسڵ بە مووچەیەکی بەرز لە 2022 بیکاتە بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button