ئیسپانیایاریگا

زیدان دەرگای بە ڕووی هێرشبەرێکدا کردەوە

یاریگانێت- ڕیاڵ بە سەرکردایەتی زینەدین زیدان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان لە هێنانی یاریزانی نوێدا و تا ئێستاش چەندین یاریزانی سوپەرستار بە ڕیاڵەوە دەبەسترێتەوە، بە گوێرەی دەنگۆیەکان، لە ناویشاندا یاریزانانی هێڵی هێرشبەریی و ناوەڕاست زۆرترین جار دەبیسترێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، زیدان دەرگای گەڕانەوەی بە ڕووی ڕاوول دی تۆماسی هێرشبەردا کردۆتەوە کە ئێستا بە خواستن لە ڕایۆ ڤایکانۆ یاری دەکات.

ئەمساڵ دووەم ساڵی ناوبراوە لە ڕایۆ ڤایکانۆ، تا ئێستا لەم وەرزە توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بکات، ساڵی پاریش کاتێ لە یانە پلەدووەکان بوون، خاوەنی 24 گۆڵ بوو.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە ڕاهێنەرەکەی مێرەنگی سەرسامە بە هێرشە 24 ساڵانەکە و بە بژاردەیەکی نموونەیی دەبینێت وەک یەدەکی کەریم بنزیمە. پێشتریش ساڵی 2014-2015 پێکەوە لە کاستیا پێکەوە بوونە.

Back to top button