ئه‌وروپائینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: عەلی حەمادی یەكەم گۆڵی بە درێسی ئیپسویچ تاون كرد

Yariga App

یاریگا –

عەلی حەمادی یەكەم گۆڵی خۆی بە درێسی یانەی ئیپسویچ تاون لە چامپیۆنشیپ كرد.

لە ماوەی رابردوودا یانەی ویمبڵدن لە راگەیاندراوێکیدا ئاشکرایکرد، عەلی حەمادی بە گرێبەستێکی پێوانەیی و مێژوویی لە خولی پلە سێی ئینگلتەراوە روودەکاتە ریزەکانی ئیپسویچ تاون.

گرێبەستەکەی حەمادی تاکو هاوینی 2028 دەبێت و یانەی ئیپسویچ تاون رایگەیاندووە عەلی لە یانەکەیان درێسی ژمارە 16 دەپۆشێت.

شەوی رابردوو میلوۆڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیپسویچ تاونی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لەو یارییەدا عەلی حەمادی لە پێكهاتەی یەدەگی ئیپسویچ تاون بوو پاشان لە خولەكی 76ی یارییەكەدا هاتە نێو یاریگا.

لە خولەكی 92 توانی لێدانێكی سزا بۆ یانەكەی درووست بكات و هەرخۆشی لێدانە سزایەكە بە سەركەوتووی جێ بە جێ كرد.

بەوەش لاوە عێراقییەكە بوو بە یەكەم یاریزانی كەنداو لە مێژووی چامپیۆنشیپدا گۆڵ بكات.

عەلی حەمادی (21 ساڵ) سەرەتای ساڵی 2023 لە یانەی ویکۆمب وۆندەرزەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ویمبڵدن کرد، بە درێسی یانەکە لە 48 یاری 27 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button