عێراقگرنگترین

شێرکۆ کەریم پێکانی هەیە گومان دەکرێت بەرامبەر کەرخ یاریی بکات

Yariga App

یاریگا –

شێرکۆ کەریم پێکانی هەیە و گومان دەکرێت لە یاریی داهاتووی یانەی هەولێر ئامادە بێت.

شێرکۆ کەریم یاریزانی یانەی هەولێر لە یاریی بەرامبەر نەورۆز لە گەڕی سێزدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە تاکە گۆڵی هەولێری لە یارییەکە دروستکرد، لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و گومان دەکرێت بۆ دوو رۆژی دیکە لە یاریی بەرامبەر کەرخ بەردەست بێت.

بەشداریکردنی شێرکۆ کەریم لە یارییەکەی رۆژی هەینی بەرامبەر کەرخ مسۆگەر نییە، کە هەولێر کاتژمێر 19:00 لە گەڕی چواردەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی کەرخ دەکات.

شێرکۆ کەریم لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق سێ گۆڵ و دوو ئەسیستی بە درێسی یانەکەی قەڵاومنارە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button