ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوامینی نهێنییەكانی داهاتووی كیلیان ئێمباپێ لە ژووری جل گۆڕین ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئۆرێلیەن چوامینی، ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە پەیوەندیكردنی كیلیان ئێمباپێی هاونیشتیمانی بە ریزەكانی یانەكەیەوە دەكات.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە رێككەوتنی ریال مەدرید لەگەڵ كیلیان ئێمباپێ دەكرد، لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

پاریس سانجێرمانیش لە لێدوانێكی فەرمیدا لە زاری ناسر خلێفیەوە ئاشكرایكرد، هیچ رێكەوتنێك نیە و كاتێك لەگەڵ ئێمباپێ لەسەر هەر بڕیارێك گەیشتنە رێككەوتن رایدەگەیەنن.

چوامینی باس لە پەیوەندیكردنی ئێمباپێ بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە دەكات:

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا دوای یارییەكەیان بەرامبەر لایپزیگ چوامینی گوتی:

ئێمە لە ژووری جل گۆڕین باسی دەكەین چونكە بابەتێكی گرنگە، هیوادارم لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا ئەوە تەواو بێت، من بڕیارەكەی نازانم.

هێشتا هیچی لەو بارەیەوە پێ نەوتووم، ئەگەر پێم بڵێت ئەوا من بڕیارەكەیم بە ئێوە نەدەگوت.

بە پێی زانیاریەكانی تۆڕی ESPN لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا كیلیان ئێمباپێ بڕیاری داهاتووی خۆی رادەگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە كە هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە ریال مەدرید نیوەی ئەو موچەیەی لە پاریس هەیەتی وەردەگرێت.

لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان، كیلیان بەشداری لە 29 یاریدا كردووە و توانیویەتی 30 گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button