سەرچاوەیەک: دوو هۆکار ڕێگرە لە بەردەم بارسا بۆ هێنای دی زێربی
یاریگا –
بارسێلۆنا هێشتا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە لە دیاریکردنی شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز کە بڕیاری داوە هاوین یانەکە جێ بهێڵێت. ئامانجەکانی بارسایش هەر یەکە و هۆکارێک دەبێتە لەمپەریان، لە نێوانیاندا رۆبێرتۆ دی زێربی.
راهێنەرە ئیتاڵییەکەی برایتن یەک لەو بەربژێرانەیە کە ناوی دەبەسترێتە شوێنەکەی چاڤیەوە، بەڵام سەرچاوەی دوو هۆکاری سەرەکی وەک لەمپەر دەبینێت لەبەردەم هەر نیازێکی بلاوگرانا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماتیۆ مۆرێتۆ لە دیپۆرتیڤۆ و ڕێلیڤۆ، سەرەکیترین دوو بەربەست لە بەردەم نیازەکانی بارسا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دی زێربی، ئەم دوو هۆکارەن:
باری دارایی بارسێلۆنا
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دی زێربی ١٠ ملیۆن یۆرۆیە. کە ئەمە لەگەڵ قەیرانی دارایی ئێستای کەتەلۆنییەکان ناگونجێت. جگە لەوەیش، هاوکات ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە باری قایلبوونی بە ئۆفەرەکان، داوای بڕی هەمان ئەو مووچەیە دەکات کە چاڤی لە بارسێلۆنا وەری دەگرێت.
وابەستەبوونی دی زێربی بە پریمەرلیگەوە
مۆرێتۆ دەڵێت، ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە برایتنەوە لە هاوینی ٢٠٢٢، خۆشەویستیەکی زۆری هاندەرانی برایتنی بەدەست هێناوە و ئەنجامەکانی ساڵی پار کە گەیاندنیە یۆرۆپالیگ و ئەم وەرزەیش کە بە یەکەمی کۆمەڵەکەیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦ی جامەکە، وای لێکردووە بە دوای شوێنی دیکەدا نەگەڕێت. ئەم وەرزەیش دەجەنگێت بۆ لانی کەم گەیشتنی بە پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی.