لێدوانه‌كانی لویس ئینریكی پێش یارییان به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد
یاریگا –
لویس ئینریكی ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر ریال سۆسیدا نیشاندا و رایگه‌یاند، هه‌موو یاریزانه‌كان ئاماده‌ن.
لویس ئینریكی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان پێش یارییان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیداد به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و رایگه‌یاند، ریال سۆسیداد تیپێكی رێكخراوه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ینه قۆناخی داهاتوو ده‌بێت له هه‌ردوو یاری باشبین.
گوتیشی، ئەمە ئەو کاتەیە لەم وەرزدا دەبێت گرنگترین یارییەکان ئەنجام بدەیت، پێویستمان بە دۆخی دەروونی ئارامە، هەمووان بڕوایان وایه بۆ ئێمه ئێستا كه‌شێكی ئه‌رێنیه.
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو یاریزانه‌كان ئاماده‌ن، بۆیه تیهكهمان ئاماده‌یه، ئێمە 11 هێرشبەرمان هەیە بە تۆپەوە و 11 بەرگریکارمان هەیە بەبێ تۆپ، ئه‌مه زۆر گرنگه.
بڕیاره سبه‌ی له كاتژمێر 11:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و ریال سۆسیداد له یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیونزلیگ رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.