ئیسپانیا

ئەگوێرۆ: لەبەر مێسی رەتمکردەوە درێسی ژمارە 10ـی بارسێلۆنا بپۆشم

یاریگا –

ئەگوێرۆ باسی دوایین ساتەکانی رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا دەکات و دەشڵێت: لەبەر مێسی رەتمکردەوە درێسی ژمارە 10ـی بارسێلۆنا بپۆشم.

سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری پێشووی مانچێستەر سیتی و بارسێلۆنا لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت :’کاتێکیەکەمجار زانیم مێسی لە بارسێلۆنا دەڕوات شۆک بووم، چونکە رۆژێک پێشتر لە راهێنانەکان لیۆ پێی گوتم گرێبەستەکەم نوێ دەکەمەوە، کەچی دواتر لە میدیاکان زانیم مێسی دەڕوات، سەرەتا وامزانی هەواڵەکە درۆیە، بەڵام کاتێک نامەیەکم بۆ مێسی نارد گوتی بەڵێ راستە، نەمتوانی وەڵامی نامەکەی مێسی بدەمەوە و بێدەنگ بووم’.

کۆن دەشڵێت :’دوای ئەوەی مێسی لە بارسێلۆنا رۆیشت، یانەکە داوایان لە من کرد درێسی ژمارە 10 بپۆشم، راستە من لە سەرجەم یانەکان درێسی ژمارە 10 دەپۆشم، بەڵام وامدەزانی ئەگوێرۆ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا، پێمگوتن درێسی ژمارە 10ـی بارسێلۆنا واتە مێسی، بۆیە من ناتوانم ئەو درێسە بپۆشم و داوام لێکردن درێسی ژمارە 10 بە ئانسو فاتی بدەن’.

بابەتی زیاتر

Back to top button