کوردستان

راهێنەری کۆیە سزادرا و ئاگاداری کۆتاییش بۆ یانە پلە دووەکانی کوردستان

Yariga App

لیژنەی ڕێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار و ئاگادارکردنەوەی توندی دەرکرد

دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی یاری نێوان سەنگەسەر و حاجیاوا تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری کۆتایی لە سەر نەداوە بەڵام یاری داهاتووی یانەی سەنگەسەر برایە دەرەوەی یاریگای خۆی و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر یاریەکەی دەکات، لیژنەی ڕێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم بڕیاڕانەی دەرکرد؛

1_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی پیشەسازی و یانەی کۆیە لە گەڕی یازدەمی خولی پلە یەکی کوردستان:

آ_ بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە شێوازێکی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە پێبژاردنی  ئاکۆ جیهاد  سەرپەرشتیاری یانەی کۆیە بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، وە ئاگادار کردنەوەی بە دووبارە نەبوونەوەی بە پێچەوانەوە سزاکەی قوڕس دەبێت.

ب_ بە هۆی لێدوان دژی ناوبژیوانی یاری بۆ دەزگای ڕاگەیاندن، بڕیاردرا بە پێبژاردنی  زرار کرێکار  ڕاهێنەری یانەی کۆیە بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار، وە ئاگادار کردنەوەی بە دوبارە نەبوونەوەی بە پێچەوانەوە سزاکەی قوڕس دەبێت.

2_بە هۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە، بڕیاردرا بە گواستنەوەی یاری داهاتووی یانەی سەنگەسەر لە خولی پلە دووی کوردستان بۆ دەرەوەی یاریگای خۆیان و بەبێ ئامادەبوونی هاندەر .

3_ دوا ئاگاداری بۆ یانەی پیرەمەگرون بەپاراستنی تیپی میوان لەناوەوە و دەرەوەی یاریگا و کۆنتڕۆڵ کردنی هاندەرانی یانەکەی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای زۆر قوڕس دەبن.

4_ ئاگاداری کۆتایی بۆ سەرجەم یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان، پاراستنی تیپی میوان و پارێزگاریکردن لێیان لە سەر ئەرکی تیپی میواندارە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا ،وە پێویستە کۆنتڕۆڵی هاندەرانیان بکەن بە پێچەوانەوە تووشی سزای زۆر قوڕس دەبن و ئەگەر پێویست بکات بڕیاری دوورخستنەوەیان دەدرێت لە خولەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button