ئیتاڵیا

مەهدی تارمی و یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی گەشتوونەتە ڕێککەوتن!

یاریگا –

بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک چاوەڕواننەکراو، یانەیەکی گەورەی ئیتاڵیا لەگەڵ مەهدی تارمی گەشتووەتە ڕێكکەوتن بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئێرانییەکە بۆ سێریائەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، یانەی ئینتەر میلان وادەی ئەنجامدانی پشکنینیان بۆ تارمی دیاری کردووە و بڕیارە ئەم هاوینە پەیوەندی بە نێرازۆریەوە بکات.

ئەوەی رۆمانۆ ئاماژەئ پێداوە، گواستنەوەی تارمی وەک یاریزانی ئازاد ڕوو دەکاتە ئینتەر. مانگێکیش دەبێت ڕێککەوتنی زارەکیی لەو بارەیەوە دەستی پێ کردووە.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە گرێبەستەکە تا هاوینی ٢٠٢٦ دەبێت و لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکیتر.

تارمی ٣١ ساڵ، لە ساڵی ٢٠٢٠ تا ئێتستا یاریزانی پۆرتۆی پورتوگالی بووە و لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ توانی ببێتە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی ٢٢ گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button