ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرکوزن: ئەلۆنسۆ لە یانەکەمان بەردەوام دەبێت

یاریگا –

بەڕێوەبەری وەرزشی بایەر لیڤەرکوزن مانەوەی ئەلۆنسۆ لە یانەکەیان دووپات دەکاتەوە و یانەکانی لیڤەرپوول و ریال مەدرید بێ هیوا دەکات.

سیمۆن رۆلفس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی SPORT1ـی ئەڵمانی لەبارەی داهاتووی چابی ئەلۆنسۆ دەڵێت :’من دڵنیام ئەلۆنسۆ لە یانەکەمان بەردەوام دەبێت، چونکە تاوەکو 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان هەیە، خۆی و خێزانەکەشی لە یانەکەمان زۆر ئاسوودەیە، خاوەنی تیپێکی نایابە، هیچ گۆڕانبکارییەک بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکەمان روونادات’.

هەروەها دەشڵێت :’بێگومان بۆ وەرزی داهاتوو خاوەنی تیپێکی بەهێز دەبین، زۆربەی یاریزانەکانمان لە یانەکەمان بەردەوام دەبن، بۆیە هەموو خاڵەکان ئەرێنین، دڵنیام ئەلۆنسۆ لە یانەکەمان دەمێنێتەوە’.

ئەلۆنسۆ لەگەڵ بایر لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پێشەنگی بۆندزلیگای گرتووە و پێنج خاڵ لەپێشەوەی بایرن میونشنی دووەم دێت و تەنیا 13 گەڕ لە خولەکە ماوە، تیپەکەی ئەلۆنسۆ لەسەر ئاستی هەر پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا تاکە یانەیە لەم وەرزە تووشی دۆڕان نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button