کوردستان

ڕاهێنەرێکی پێشووی یانەکە دەگەڕێتەوە یانەی سۆران

دوای شکستەکەی دوێنێ لە گەڕی نۆزدەمی خولی نایابی کوردستان بەرامبەر یانەی دهۆک، یونس سلێمانی ڕاهێنەری یانەی سۆران وازهێنانی خۆی لە یانەکە ڕاگەیاند.

کارگێڕی یانەی سۆران ڕاستەوخۆ دوای یاریەکە دەستلەکارکێشانەوەی یونس سلێمانی قبوڵکرد دوای ئەوەی لە پێنج یاری ڕابردوودا نەیتوانیبو هیچ سەرکەوتنێک تۆمار بکات، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی سۆران بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند کەوا کۆڤان نەزمی، ڕاهێنەری پێشووی یانەکە نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ئەرکی ڕاهێنەراتیکردنی یانەکە، کۆڤان لە قۆناخی یەکەم بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە دەستیلەکار کێشابۆوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکە ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە لەکاتی ئێستادا تەنها کۆڤان نەزمی دەتوانێ یانەی سۆران لەم دۆخەی تێکەوتووە ڕزگار بکات.

یانەی سۆران لە کۆتا ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستانە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ و ئەم هەفتەیەش لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی سۆران دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button