عێراقگرنگترین

فەرمی | پێکهاتەی سەرەکی هەولێر و نەورۆز بۆ یاریی دێربی کوردستان

یاریگا –

حەیدەر عەبدولئەمیر و وەلی کەریم پێکهاتەی سەرەکیان بۆ یاریی دێربی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق راگەیاند، کلاودیۆ ماڕادۆنا و ئیبراهیم تۆمیوا لە نەورۆز و شێرکۆ کەریم و یاسین سامیە لە هەولێر لە پێکهاتەی سەرەکیدان.

حەیدەر عەبدولئەمیر، بۆ جەنگی فرانسۆ هەریری هەریەکە لە شێرکۆ کەریم، یاسین سامیە و عەلی موحسینی لە هێڵی پێشەوە داناوە، لویس ئێدوارد هێرشبەری کۆڵۆمبی ناوی لە لیستی یاریزانانی یارییەکە نییە، راهێنەرە نوێییەکەی هەولێر بە پێنج بەرگریکار یاریی دەکات.

پێکهاتەی هەولێر
پێکهاتەی هەولێر بۆ یارییەکەی نەورۆز

لە بەرامبەردا کەریم وەلی، راهێنەری نەورۆز دەستکاریی پێکهاتەکەی کردووە و بە پێکهاتەیەکی هێرشبەری یاریی دەکات، محەمەد سامی و ئیبراهیم تۆمیوا و کلاودیۆ ماڕادۆنا لە هێلی هێرشبردن یاریی دەکەن و بە چوار بەرگریکاریش یاریی دەکات.

پێکهاتەی سەرەکی نەورۆز بۆ یارییەکەی هەولێر
پێکهاتەی سەرەکی نەورۆز بۆ یارییەکەی هەولێر

بڕیارە دوای کاتژمێرێکی دیکە 16:30 یاری لووتکەی رۆژی دووەمی گەڕی سێزدەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان هەولێر و نەورۆز بەڕێوەبچێت.

هەولێر لە پلەی 16ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ دێت و نەورۆزیش بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button