
ئەمڕۆ لە گەڕی 19ـی خولی نایابی کوردستان، یانەی سۆران لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 0 بەرامبەر یانەی دهۆک تووشی شکست بوو.
دوای یاریەکە ( یونس سلێمان)ـی ڕاهێنەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد کە پێنج یاری بوو نەیتوانیبوو سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، ڕاهێنەری ناوبراو دوای یاری تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای ڕاگەیاند کەوا لەلایەن یاریزانێکیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە دوای ئەوەی لە نێوان هەر دوو گێم یاریزانەکەی هێناوەتە دەرەوە، کەمێک لە مەوبەر کارگێڕی یانەی سۆران ڕوونکردنەوەیاندا و بڕیاری کۆتا ییشیان لە سەر ڕاهێنەر داو دەڵێن :
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/2/11، لە گەڕی 19ی خولی نایابی کوردستان، یانەکەمان بووە میوانی یانەی دهۆک
لە سەرەتای هێنانی ڕاهێنەر (یونس سلێمان) و لەسەر داوای چەند گۆڕانکاریەکمان کرد لە هێنان و بەڕێکردنی یاریزانەکان، بەڵام لە پێنج یاری ڕابردوو توشی شکست بوو و ڕاهێنەر نەیتوانی وەک پێویست لە بەڕێوەبردنی تیپ سەرکەوتوو بێت، بۆیە بە بێ بوونی هیچ هەڕەشەیەک و فشاڕێک لە هیچ لایەک یانەکەمان لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دا بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەر ناوبراوی دا.بە هیوای سەرکەوتن لە کاری داهاتووی.
یانەی سۆران لە ڕیزبەندی کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ و مەترسی دابەزینی بۆ خولی پلە یەکی کوردستانی لە سەرە بۆ وەرزی داهاتوو.