راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | عوسمان کەریم ئەستێرەی گەڕی نۆزدەمی خولی نایابی کوردستان بوو

یاریگا –

عوسمان کەریم لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگاوە بە ئەستێرەی گەڕی نۆزدەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێک دەستنیشان دەکات.

عوسمان کەریم یاریزانی شێروانە لە یاریی بەرامبەر چوارقوڕنە، گەرچی بەهۆی پێکانەوە لە نیوەی دووەم یارییەکەی تەواو نەکرد، بەڵام بە دووانەیەک خاڵێکی بۆ یانەکەی گەرمیان بەدەستهێنا و یانەکەی لە پێشەنگی خولەکە مایەوە.

عوسمان کەریم لە یارییەکە 66 خولەک یاریی کرد، 12 پاس و سێ شووتی کرد، دوو گۆڵی تۆمارکرد و کارتێکی زەردیشی بەڕوودا بەرزکرایەوە.

لە گەڕی نۆزدەمی خولی نایابی کوردستان 15 گۆڵ تۆمارکران، جگە لە عوسمان کەریم هەر لەم گەڕە زیاد ئەحمەد هێرشبەری دهۆکیش دوو گۆڵی کرد و بە دووانەیەک لە سۆرانیان بردەوە.

شێروانە بەو یەکسانبوونەی لەگەڵ چوارقوڕنە بەدەستیهێنا، بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی گرتووە و دوو خاڵ لە پێشمەرگەی هەولێری دووەمەوە دوورە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button