ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید پێكانی ئەستێرەیەكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی جود بێڵینگهامی ئینگلیزی و گۆڵكاری یانەكەی راگەیاند.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24 لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن جود بێڵینگهام دوو گۆڵ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ گۆڵێك تۆمار كران.

لە خولەكی 57ی یارییەكەدا جود بێڵینگهام بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و براهیم دیاز جێگای گرتەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی ناوەڕاستكارەكەی یانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی ریال مەدریددا هاتووە:

دوا بە دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ لە لایەن پزیشكانی یانەكەمانەوە بۆ یاریزان جود بێڵینگهام كرا، دەركەوت یاریزانەكە لە پاژنەی پێی چەپیدا پێكانی هەیە.

بەپێی زانیارییەكانی كادێنا سێر بێڵینگهام بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

گۆڵكارەكەی مەدرید لە چوار یاری داهاتووی یانەكەی بێ بەش دەبێت و ئامانجی یانەكە گەڕانەوەیەتی پێش یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەو یارییانەی جود بێڵینگهام ناتوانێت بەشداری بكات:

  • لایپزیگ
  • رایۆ ڤاییكانۆ
  • سێڤییا
  • ڤالێنسیا

لەم وەرزەی لالیگادا جود بێڵینگهام توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button