ئاسیاعێراقکوردستان

یوسف ئەمین بۆ جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆلێمپی عێراق کرا

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی یوسف ئەمین بۆ جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆلێمپی عێراق کراوە و چاوەڕێی رەزامەندیی یانەکەی دەکرێت.

لەسەر داوای رازی شنەیشل راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆلێمپی عێراق، بانگهێشتی یوسف ئەمین یاریزانی لاوی کورد کراوە بۆ ئەوەی لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان لەپێناوی گەیشتن بە ئۆڵمپیادی پاریس درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق چاوەڕێی رەزامەندیی یانەکەی یاریزانە کوردەکە دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی داوای رێگاپێدانی لە یانەی ئێنتراخت براونشڤینگی ئەڵمانی کردووە بۆ ئەوەی یوسف ئەمین مانگی نیسان بەشداریی جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان بکات، کە ئەو یاریزانە کوردە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە قەتەڕ بەشداریی جامی ئاسیای کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

یوسف ئەمین بە رەسەن خەڵکی دەربەندیخانە و پێشتر لە ریزی تیپی لاوانی یانەکانی بۆڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و فێینۆردی هۆڵەندی یاریی کردووە، ساڵی رابردوو بۆیەکەمجار لەلایەن خیسۆس کاساسەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button