ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام ریكۆردێكی دیكەی بە ناوی خۆی كرد

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەگەڵ یانە شاهانەكە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24 لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن جود بێڵینگهام دوو گۆڵ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ گۆڵێك تۆمار كران.

لە خولەكەكانی 35 و 54 جود بێڵینگهام دوو گۆڵیكرد و ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی لالیگادا بۆ 16 گۆڵ بەرزكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا، بێڵینگهام تاكە یاریزانی خولی ئیسپانیە كە زۆرترین گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانی ئەم وەرزەدا كردووە.

هەروەها تاكە یاریزانی هێڵی ناوەندی ریال مەدریدە كە زۆرترین گۆڵی لە وەرزێكی خولی ئیسپانیدا كردووە لە سەدەی 21دا بە 16 گۆڵ.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و جیڕۆناش بە 56 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button