ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر جیڕۆنا دەربڕی.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24 لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن جود بێڵینگهام دوو گۆڵ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ گۆڵێك تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی: 

لە هەموو روویەكەوە یارییەكی تەواومان كرد، توانیمان دەست بەسەر یارییەكەدا بگرین، دوای پێكانەكەی رودیگەر هەمووان زیاتر پابەندی بەرگری بوون، سوودمان لە كوالێتی تیپەكە وەرگرت.

ئێمە پێشكەوتنی گەورەمان لە خولی ئیسپانیا بەدەستهێناوە، جیڕۆنا تیپێكی زۆر باشە و هەرگیز لە خول نەدۆڕاوە، هێشتا تیپێكی زۆر باشە، ئێستا ئیتر چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات و دەبێت بەمشێوەیە بەردەوام بین.

دەربارەی پێكانەكەی بێڵینگهام:

بێڵینگهام لە پاژنەی پێی تووشی پێكان بووە، هیوادارم بۆ رۆژی سێشەممە ئامادە بێت.

دەربارەی رودیگەر گوتی:

هێشتا بە باشی ئامادە نیە و نامەوێت مەترسی لەسەر درووست بكەم، رۆژی سێشەممە یاری ناكات و لە جێگای ناچۆ یاری دەكات.

كیلیان ئێمباپێ؟

تۆ پرسیاری یاریزانی یانەی دیكەم لێدەكەیت لە كاتێكدا من باشترین یاریزانەكانم هەیە.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و جیڕۆناش بە 56 خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button