ئیسپانیاگرنگترین

ڤیتۆر رۆکی: خەون بەوە دەبینم نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەست بهێنم

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی دەڵێت ‘خەون بەوە دەبینم نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بارسێلۆنا بەرز بکەمەوە’ و دەڵێت ‘زۆر دڵتەنگ بووم کاتێک چاڤی پێی گوتین کۆتایی وەرز واز لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەهێنێت’.

ڤیتۆر رۆکی یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی باسی دۆخی ئێستا و داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.

ڤیتۆر رۆکی لەبارەی یاریکردنی لە بارسێلۆنا دەڵێت :’بارسێلۆنا گەورەترین یانەیە لە جیهاندا، خەونی من بوو لێرەبم، من زۆر دڵخۆشم بە هەموو ئەو شتانەی کە لێرە روودەدەن، خەون بەوە دەبینم لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم، ئێمە هێشتا هیوامان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا ماوە، پێویستە تەنیا سەرنجمان بخەینە سەر یارییەکانی خۆمان، ئەگەر بردنەوە بەدەست بهێنین دەتوانین زۆر شت بگۆڕین، بۆیە بەدڵنیاییەوە هێشتا زۆر شت ماوە و دەتوانین نازناوی لالیگا ببەینەوە’.

‘خەون بەوە دەبینم لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم’.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لەبارەی ئەو رەخنانەی لە سەرەتای یاریکردنی لە بارسێلۆنا لێیدەگیران، دەڵێت :’بەڵێ بێگومان سەرەتا دەمبینی رەخنەم لێدەگیرا، بەڵام من وەکو هۆکارێک بۆ هاندانی خۆم سوودم لەو رەخنانە وەردەگرت، بێگومان یاریکردن لە بارسێلۆنا هەروا ئاسان نییە چونکە باشترین یانەی جیهانە، هەربۆیە هەوڵمدا و سوپاس بۆ خوا توانیم لەگەڵ یانەکە رابێم و دوو گۆڵم تۆمارکرد، ئێستاش پێویستیم بەوەیە هەوڵ بدەم باشتر بم و بەردەوام بم’.

رۆکی دەشڵێت :’هەریەکە لە رافینیا و ئاراوخۆ و کانسێلۆ و فێلیکس زۆر هاوکارییان کردم بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆخەکە رابێم، کاتێک هاتمە ئێرە دەمزانی پێویستە زۆر هەوڵ بدەم بۆ ئەوەی بتوانم زوو رابێم، من دوو مانگ تووشی پێکان بووم و مانگێکیش لە پشوو بووم، بۆیە ئێستا بەردەوام هەوڵ دەدەم و دەمەوێت باشتر بم، شێوازی یاریکردن لە بارسێلۆنا بەراورد بە بەڕازیل جیاوازە، کاتێک لە ئاتلێتیکۆ پارانایسی بووم، لەوێ تۆپی درێژ یاریمان دەکرد، لێرە یاریکردن خێراترە’.

پڵنگەکەی بارسێلۆنا دەشڵێت :’کاتێک چاڤی بڕیاری وازهێنانی پێگوتین زۆر دڵتەنگ بووم، چاڤی لە ژووری جلگۆڕین پێی گوتین کۆتایی وەرز واز لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەهێنێت، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین سەرجەم یارییەکانمان ببەینەوە تا بتوانین بەیەکەوە نازناوەکان بەدەست بهێنین، ئێستا کاتی ئەوە نییە باسی راهێنەری داهاتوو بکەین، بەڵکو دەبێت لەپێناوی چاڤی یاریی بکەین’.

ڤیتۆر رۆکی دەشڵێت :’من هێشتا نەگەیشتوومەتە %100ـی ئاستی خۆم، ئێستا گەیشتوومەتە %75ـی ئاستی خۆم، هێشتا پێویستم بە هەوڵ و کۆششی زۆر هەیە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button