ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

گەورەكانی ئەوروپا ئەستێرەیەكی بارسێلۆنایان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا سوپرایزێكی گەورەیان سەبارەت بە داهاتووی فرێنكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی فرێنكی دی یۆنگ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت یانە گەورەكانی ئەوروپا كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناكانی فرێنكی دی یۆنگ دەكەن.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، هەریەك لە یانەكانی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دی یۆنگ بگوازنەوە ریزەكانیان.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، ناوەڕاستكارە هۆڵەندیەكە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی داهاتوودا بارسێلۆنا جێبهێڵێت، ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاو بگاتە دەستی.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتدا هاتووە، چێڵسی ئامادەیە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە بارسێلۆنا بكات لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی فرێنكی دی یۆنگ.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد، بارسێلۆنا ئۆفەرێكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2029 پێشكەش بە دی یۆنگ كردووە، بەڵام تا ئێستا یاریزانەكە وەڵامی نەداوەتەوە.

لەم وەرزەی لالیگادا دی یۆنگ بەشداری لە 15 یاریدا كردووە و توانیویەتی یەك گۆڵ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button