ئیسپانیا

ڤیتۆر رۆکی نارازییە لە بریاری کارتە سوورەکە

Yariga App

یاریگا-

ڤیتۆر رۆکی ئەستێرەی لاوی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنا لە نوێترین دیمانەیدا لە گەڵ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی بەرازیلیدا باس لە رووداوەکانی دواین یاریی دەکات لەگەڵ بارسێلۆنا، کاتێک بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ڤیتۆر رۆکی لەدواین یاری لەگەڵ بارسێلۆنا، دوای تەنیا 13 خولەک لە هاتنە نێو یاریگا، ئەگەرچی توانی گۆڵێک بکا، بەڵام بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ڤیتۆر رۆکی سەبارەت بەو کارتە سوورە وتی:

بەرای من کارتە زەردەکانم نادادپەروەری بوو، بە تایبەت دووەم کارتیان، ئێستاش پێویستە سزاکە قەبوڵبکەم، ئەگەرچی بارسێلۆنا تانەی لە بڕیارەکەدا، بەڵام سودی نەبوو، ئێستاش ناچارم دانیشم و خۆم بۆ یاریی داهاتووتر ئامادە بکەم، کاتێک کرامە دەرەوە قسەم لەگەڵ ناوبژیوان کرد، بەڵام ئەو پێی وتم بارودۆخی ئێرە جیاوازە، ئێرە وەکو بەرازیل نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button