ئەمشەو دوو یاریزانی کورد رووبەڕووی دوو یانەی گەورەی ئەوروپی دەبنەوە
یاریگا –
ئەمشەو دوو یاریزانی کورد لەسەر ئاستی جامی وڵاتانی ئەوروپا رووبەڕووی مۆناکۆ و بێنفیکا دەبنەوە و چاویان لە نووسینەوەی مێژووە.
ئەمشەو ئوسامە رەشید ناوەڕاستکاری بەناوبانگی کورد لە جامی پۆرتوگاڵ رووبەڕووی بێنفیکا دەبێتەوە و ئەحمەد عەلی بەرگریکاری بەناوبانگی کورد لە جامی فەڕەنسا رووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە. هەردوو یاریزانە کوردەکە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداریی جامی ئاسیایان کرد، دوای گەڕانەوەیان لە قەتەڕ پەیوەندییان بە یانەکەیان کردووەتەوە.
ئوسامە رەشید کە خەڵکی کەرکووکە، ئەمشەو لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی پۆرتوگاڵ رووبەڕووی بێنفیکا دەبێتەوە، ئوسامەی 32 ساڵان لەوەتەی سەرەتای ساڵی 2022 لە ریزی یانەی ڤیزێلای پۆرتوگاڵی یاریی دەکات و ئەمشەو لەگەڵ یانەکەی چاویان لە نووسینەوەی مێژووە بۆ ئەویە لەسەر ئەستۆی بێنفیکا بگەنە قۆناخی پێش کۆتایی جامی پۆرتوگاڵی.
ئەحمەد عەلی کە خەڵکی دهۆکە و برای زانا عەلی یاریزانی بەناوبانگی کوردە، ئەمشەو له قۆناخی 16ـی جامی فهڕهنساش لەگەڵ یانەی رۆوینی فەرەنسی رووبەڕووی مۆناکۆ دەبێتەوە، یانەی رۆوین لە خولی پلەدووی فەرەنسا یاریی دەکات و به كۆكردنهوهی 31 خاڵ پلهی چوارهمی ریزبهندی گرتووه، ئەمشەو لە بەردەم نووسینەوەی مێژوودایە و دەیەوێت لەسەر ئەستۆی مۆناکۆ بگاتە قۆناخی چارەکی کۆتایی.
بەرگریکارە کوردەکە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی رۆوینی فەرەنسی کردووە و لە ئەکادیمیای یانەی رێنی فەرەنسی پێگەیشتووە و لە جامی ئاسیا درێسی هەڵبژاردەی عێراقی پۆشی.