ریاڵ مەدرید لە یەک کاتدا هەوڵ بۆ سێ یاریزان دەدات
یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ گواستنەوەی سێ یاریزان لە هاوینی داهاتوو.
ئەوە روونە یانە شاهانییەکە نزیکە لە بەدەستهێنانی تواناکانی کیلیان ئێمبابێ، بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە تەنها ئامانجی ئەو یانەیە نیە.
بەگوێرەی مارکا، مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز و لێنی یۆرۆ بۆ پتەوکردنی هێڵی بەرگری.
دەیڤز ئامانجێکی درێژخایەنی مەدریدە و کێشەی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە لەگەڵ بایەرن میونشن، لەباری تازەنەکردنەوەی بە ئەگەرێکی زۆرەوە پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە دەکات.
هەرچی لێنی یۆرۆ یە، ئامانجێکی تازەی یانەکەیە. لێنی تەمەنی تەنها 18ساڵە و لە دڵی بەرگری یاری دەکات. ناوبراو یاریزانی لیلی فەڕەنسییە و خۆی و یانەکەشی ئاگاداری گرنگی پێدانی مەدریدن. نرخی یۆرۆ هەرزان نیە و چاوەڕواندەکرێت نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ بێت.
ریاڵ مەدرید هاوینی رابردوو هەریەک لە بێڵینگهام، خۆسێلو، فران گارسیا ، ئاردەر گولەر و کیپای گۆڵپارێزی گواستەوە. بەڵام یانەکە لە دۆخێکی دارایی بەهێزدایە و توانای هێنانی ئەستێرەی دیکەی هەیە بەبێ ئەوەی کێشەی یاسایی بۆ دروست بێت.