یاریگا –
خافێر تیباس، رایدهگهنێت لاپۆرتا رۆلی سه‌ركردایه‌تی له سوپه‌رلیگ نیه، پێرێزیش کاریگەری له باره‌ی سوپه‌رلیگ لە ئەوروپا سفرە.
تێباس سەرۆکی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی لا ڤانگواریا کەتەلۆنی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، کەناڵەکە هەندێک ڤیدیۆ پەخش دەکات كه پێیان وایه، پابەندن به ڕێساکان، بەڵام ئێمە دەستمان کردووە بە بڕیاردانی پێویست لە دژی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه‌ناڵه‌كه بڵاویان ده‌كاته‌وه، بەو پێیەی ئەوان پێیان وایە له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یان بەهاکانی وەرزش جێگیر دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئایا دەتوانن بە خەیاڵتاندا بێت کە بارسێلۆنا و یانەکانی دیکەش ئەم ڤیدیۆیانه په‌خش كه‌ن ؟ ئێمە تۆپی پێ لەناو دەبەین، ئەمە ناكرێت بەردەوام بێت، ئێمه سنورێك بۆ كه‌ناڵه‌كه‌یان داده‌نێین، یانەیەکه شایستەی ڕێزگرتنە، بەڵام ناوبژیوانەکانیش فشارێکی زۆریان له‌سه‌ره، لەنێویاندا دۆسیەی نێگریرا.
سەبارەت بە خولی سوپەرلیگیش گوتی،فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكێكی گه‌وره‌یه نایەوێت هیچ شتێك بدۆڕانێت، بەڵام کاریگەرییەکەی له باره‌ی سوپه‌رلیگ لە ئەوروپا سفرە، له به‌رێوه‌بردنی ركابه‌رییه‌كان باش نییە.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، لاپۆرتا رۆڵی سەرکردایەتی لە سوپەرلیگدا نییە، هەموو شتێک بەدەست پێرێزەوەیە، بەڵام لاپۆرتا پێی وایە کە رەنگە ئه‌مه ده‌رگایه‌ك بێت بۆ چارەسەركردنی کێشەی ئابووریه‌كانی یانەکەی، بەڵام پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەناچێت، ئه‌و نایەوێت خولی ئیسپانی بەهێز بێت، ئەو دەیەوێت کۆنتڕۆڵی خولێک بکات کە خۆی بەڕێوەی ببات.
له باره‌ی دۆسیەی نێگریراش گوتی، ئێمە لە دژی ڤیدیۆکانی کەناڵی ریال مەدرید دەستمان بە جوڵە کرد، ئەوانیش دەیانەوێت بە دۆسیەی نێگریرا بارسا زەلیل بکەن، لەسەر ئەژنۆ دابەزن و بچن داوای لێبوردن و مۆڵەت لە ریال مەدرید بكه‌ن.