ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی رێژەی گۆڵەکانی بێڵینگهام کەمی کردووە

هۆکارە سەرەکییەکان

Yariga App

یاریگا –

بۆچی رێژەی گۆڵەکانی جود بێڵینگهامی ئەستێرەی ریال مەدرید کەمی کردووە.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا رێژەی گۆڵەکانی جود بێڵینگهام بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت یاریزانەکە لەگەڵ مێرێنگی رێژەیەک گۆڵی زۆری کرد.

جود سەرەڕای ئەوەی ناوەڕاستکارە، بەڵام هەرزوو دەستیکرد بە شکاندنی چەند ژمارە پێوانەییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ و بە ماوەیەکی کەم چووە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا.

بێڵینگهام لە 17ـی کانونی یەکەمەوە لە یاری کراوە گۆڵی نەکردووە، لەو کاتەوە تەنیا یەک گۆڵی کردووە، ئەویش بە لێدانی سزا بوو بەرامبەر بە ئالمێریا. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، کە جود رووبەڕووی گرفتێکی راستەقینە بووەتەوە.

گرفتەکە چییە؟

سادەترین وەڵام بۆ پرسیارەکە ئەوەیە ئێستا رکابەرەکانی ریال مەدرید حسابێکی تایبەت بۆ بێڵینگهام دەکەن، چیتر یاریزانەکە بە ئازادی لە یاریگا ناسوڕێتەوە و چاودێرییەکی وردی بەرگریکارانی لەسەرە.

لە یارییەکانی دوو مانگی رابردوو بەردەوام یاریزانانی تیپی بەرامبەر بە بێڵینگهامەوە نوساون، یاریزانەکە وەک سەرەتا ناتوانێت بۆشایی لە ناوچەی سزا بدۆزێتەوە و گۆڵی پێ بکات.

کەم بوونەوەی بۆشایی بووەتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی شووتەکانیشی لە یارییەکاندا، بەپێی ئاژانسی Fbref، جود لە دوو مانگی رابردوو لە هەر یارییەکی یانەکەی 2.4 شوتی بۆ گۆڵ کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئابەوە تا کۆتایی مانگی نۆڤێمبەر لە هەر یارییەک 2.8 شۆتی بۆ گۆڵ کردووە.

بێڵینگهام لەگەڵ ریال مەدرید

هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی گۆڵەکانی بیڵی دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی یاریکردنی رکابەرەکانی ریال مەدرید، کە زۆربەیان بەرگرییەکی توند دەکەن و ریال مەدریدیش لەو یارییانە پشت بە هێرشی پێچەوانە دەبەستێت.

سەرەڕای دابەزینی رێژەی گۆڵەکانی یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە، ریال مەدرید زیانێکی زۆری نەکردووە، بەربوونەوەی رێژەی گۆڵەژانی خۆسێلو، رۆدریگۆ، ڤینیسیۆس و تەنانەت کارڤاخالیش کاریگەری کەمبوونەوەی گۆڵەکانی بێڵینگهامیان کەمردووەتەوە.

بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ئاستی بیڵی دابەزیبێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی هێرشبەر نییە، لەم وەرزە تا ئێستا هیچ هێرشبەرێکی لالیگا نەیتوانیووە زیاتر لەو گۆڵ بکات، 14 گۆڵی کردووە و بە هاوبەشی لەگەڵ مایۆڕاڵ و دۆڤبیک، پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

بێڵینگهام هاوینی رابردوو بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، لە 28 یاری بەشداری 26 گۆڵی کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە.

بێڵینگهام لەگەڵ ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button