ئاسیاجامی ئاسیا 2023گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ قەتەڕ وڵاتینامەی بە چەند یاریزان داوە؟ بۆچی یاری بە قەتەڕییەکان ناکات؟

قەتەڕ بە درێژایی مێژوو وڵاتینامەی بە زیاتر لە 60 یاریزان دراوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی قەتەڕ، یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکانی ئاسیا، هەڵگری نازناوی جامی ئاسیایە و ئێستاش گەیشتووەتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.

قەتەڕ بە هەڵبژاردەی بیانییەکان بەناوبانگە، چونکە زۆربەی یاریزانانی وڵاتینامەی قەتەڕیان پێدراوە و لە بنەچەدا خەڵکی قەتەڕ نین، بەڵکو هیچ شتێک بە قەتەڕ نایانبەستێتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕ لە ساڵی 1960 دامەزراوە و دوای 10 ساڵ بووە ئەندامی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’. بەڵام لە ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار نازناوێکی فەرمی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئاسیا.

هەڵبژاردەی قەتەڕ بە درێژایی مێژوو، وڵاتینامەی بە زیاتر لە 60 یاریزانی بیانی داوە و ئێستا بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی لە تۆپی پێی وڵاتەکە.

14 یاریزانی هەڵبژاردەی ئێستای قەتەڕ بە بنەچە قەتەڕی نین و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕەوە، وڵاتینامەیان پێدراوە. یاریزانە بیانییەکان لە دەوڵەتانی عەرەبی و ئەفریقییەوە یاری بۆ عەنابی دەکەن.

بۆچی وڵاتینامە بە یاریزانانی بیانی دەدرێت؟

بیرۆکەی سەرەکی یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕ، دۆزینەوەی باشترین بەهرەمەندانی جیهانە و هەوڵدانە بۆ پەلکێشکردنیان بۆ قەتەڕ. 10 ساڵ بەر لە مۆندیالی قەتەڕ، یەکێتیی تۆپی پێی قەتەڕ وڵاتینامەی بە دەیان یاریزانی بیانیدا، بەڵام سەرباری ئەمەش نەیتوانی بگاتە قۆناخی دووەمی مۆندیال، بەڵام نازناوی جامی ئاسیای 2019 بردەوە.

یاریزانانی قەتەڕ بە بنەچە خەڵکی کام وڵاتن؟

یاریزانوڵاتینامە
موعز عەلیسودان
عەبدولکەریم حەسەنسودان
عەبدولعەزیز حاتەمسودان
عاسم مادیبۆسودان
حاسم ئیسماعیلسودان
عەلی عەفیفتانزانیا
ئەکرەم عەفیفتانزانیا
پێدرۆ میگێلپۆرتوگال
بەسام راویعێراق
بوعلام خوخیجەزائیر
کەریم بوزیافجەزائیر
ئەحمەد عەلادینمیسڕ
ئەحمەد فەتحیمیسڕ
عەبدولڕەحمان محەمەد مستەفامیسڕ

یاریزانانی بیانی هەڵبژاردەی قەتەڕ کێن؟

  • موعز عەلی: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە سودانییە، لە دایکبووی ساڵی 1996ە، هێرشبەرە و یاری بۆ یانەی دوحێلی قەتەڕی دەکات.
  • عەبدولکەریم حەسەن: یاریزانێکی قەتەڕی لە دایکبووی دەوحەی پایتەختی قەتەڕە و لە بنەچەدا سودانییە. لە دایکبووی ساڵی 1993-ە. هێرشبەرە و یاری بۆ یانەی سەدی قەتەڕی دەکات.
  • عەبدولعەزیز حاتەم: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنچە سودانییە. لە دایکبووی ساڵی 1990-ە. ناوەڕاستکارە و یاری بۆ یانەی رەیانی قەتەڕی دەکات.
  • عاسم مادیبۆ: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە سودانییە، لە دایکبووی ساڵی 1990-ە. ناوەڕاستکارە و یاری بۆ یانەی دوحێل دەکات.
  • حامد ئیسماعیل: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە سودانییە، لە دایکبووی ساڵی 1987-ە. باڵی راستە و یاری بۆ یانەی عەرەبی قەتەڕی دەکات.
  • عەلی عەفیف: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە تانزانییە. لە دایکبووی ساڵی 1988-ە، ناوەڕاستکارە و یاری بۆ دوحێل دەکات.
  • ئەکرەم عەفیف: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە تانزانییە. لە دایکبووی ساڵی 1990-ە. باڵی چەپە و یاری بۆ سەد دەکات.
  • پێدرۆ میگێل: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە پۆرتوگالییە. لە دایکبووی ساڵی 1997-ە. بەرگریکارە و یاری بۆ سەد دەکات.
  • بەسام راوی: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە عێراقییە. لە دایکبووی ساڵی 1997-ە. ناوەڕاستکارە و یاری بۆ سەد دەکات.
  • بوعلام خوخی: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە جەزائیرییە. لە دایکبووی ساڵی 1990-ە. بەرگریکارە و یاری بۆ سەد دەکات.
  • کەریم بوزیاف: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە جەزائیرییە. لە دایکبووی ساڵی 1990-ە. دڵی بەرگرییە و یاری بۆ دوحێل دەکات.
  • ئەحمەد عەلادین: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە میسڕییە. لە دایکبووی ساڵی 1993-ە. هێرشبەرە و یاری بۆ غەڕافە دەکات.
  • ئەحمەد فەتحی: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە میسڕییە. لە دایکبووی ساڵی 1984-ە. ناوەڕاستکارە و یاری بۆ سەد دەکات.
  • عەبدولڕەحمان محەمەد مستەفا: یاریزانێکی قەتەڕی بە بنەچە میسڕییە. لە دایکبووی ساڵی 1997-ە. ناوەڕاستکارە و یاری بۆ وەکڕە دەکات.

دەستکەوتەکانی هەڵبژاردەی قەتەڕ

هەڵبژاردەی قەتەڕ لە ساڵی 1960 دامەزرا، چەندین دەستکەوتی هەیە؛

  • پاڵەوانیەتی جامی کۆمکاری عەرەبی سێجار: 1992، 2004، 2014
  • پاڵەوانیەتی یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیا یەکجار: 2014
  • یارییەکانی ئاسیا یەکجار: 2006
  • جامی ئاسیا یەکجار: 2019

بابەتی زیاتر

Back to top button