بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

حوسێن جولی گەڕایەوە هەولێر و هەر لە یانەکە دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

حوسێن جولی گەڕایەوە هەولێر و هەر لە یانەکە دەمێنێتەوە و ئەم وەرزە هەر لە یانەکەی قەڵاومنارە تەواو دەکات.

حوسێن جولی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە شاری هەولێر و هەر لە یانەکە بەردەوام دەبێت، لەکاتێکدا یانەی کەربەلا بەفەرمی گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزەی بۆ ریزەکانی راگەیاندبوو، بەڵام یانەکەی قەڵاومنارە مافی دەستبەرداربوونی بەو گۆڵپارێزە نەدا و سکاڵای لەسەر یانەی کەربەلا تۆمارکرد.

بەهۆی ئەوەی یانەی هەولێر ئامادە نەبوو مافی دەستبەرداربوونی پێبدات، حوسێن جولی تا کۆتایی ئەم وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ زەردپۆشەکان بەردەوام دەبێت، لەکاتێکدا هەولێر لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەستبەرداری رێباز عەبدوڵا بوو، عەلا خەلیل گۆڵپارێزی بردە ریزەکانی بۆ ئەوەی شوێنی رێباز عەبدوڵا پڕ بکاتەوە.

پێشتر یانەی کەربەلا بەفەرمی لە هەژماری فەرمی لە فەیسبووک گواستنەوەی حوسێن جولی بۆ ریزەکانی راگەیاندبوو، حوسێن جولیش لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ماڵئاوایی لە یانەی هەولێر و هاندەرانی یانەکە کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی یانەکەی پایتەخت مافی دەستبەرداربوونی پێنەدا، ئەو گۆڵپارێزە پۆستەکەی خۆی سڕییەوە و یانەی کەربەلاش هەواڵەکەی لادا.

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text

بابەتی زیاتر

Back to top button