کوردستانگرنگترین

گرژی و ئاڵۆزی لە دوای یارییەکەی سەنگەسەر و حاجیاوا دروستبوو؛ بریندار هەیە

''سێ یاریزانی حاجیاوا بە سووکی برینداربوون''

Yariga App

یاریگا –

لە دوای تەواوبوونی یاری نێوان سەنگەسەر و حاجیاوا لە خولی پلەدووی کوردستان، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و چەند یاریزانێک بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتووە، دوای یارییەکە کە سەنگەسەر بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی لە حاجیاوا بردەوە، زیانێکی زۆر بە پاسی گواستنەوەی یاریزانان و ئەندامانی  حاجیاوا گەیشتووە و زۆربەی جامەکانی شکێندراون.

راماڵ کۆیی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی حاجیاوا بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، لە پڕ هێرشمان کرایە سەر و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نازانین

دوای تەواوبوونی یارییەکە، هاندەرانی سەنگەسەر بە بەرد و چەک هێرشیانکردینە سەر، تەواوی جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکاندین و سێ یاریزانیش بە سووکی برینداربوون. زیانێکی زۆر بە پاسی گواستنەوەی یاریزانان گەیشتووە.

هەردوو یانەی سەنگەسەر و حاجیاوا لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی خولی پلەدووی کوردستان کێبڕکێ دەکەن. دوای تێپەڕبوونی دوو گەڕ، سەنگەسەر بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیدا دێت و یانەی حاجیاوا بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ، لە پلەی پێنجەمدا دێت.

Back to top button