ئیسپانیاچامپیۆنزلیگیاریگا

ڤاڵڤێردی: لێدانەکەی سمۆڵینگ لە مێسی، وەک وابوو شەمەندەفەرێک پێتدا بکێشێت!

یاریگانێت- ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر هویسکا ئەنجام دا و تێیدا تیشکی خستە سەر خاڵێک.

ڤاڵڤێردی بە یارییەکەی بە ئاسان وەسف نەکرد و ڕوونی کردەوە کە یانەکەی دژبەریان داتا و ئاماری باشیان هەیە لە ڕووی هێرشبەرییەوە. ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا بۆ ئەو یارییە وا دیارە هێشتا ناوێرێت سەرکێشی بە کاپتنەکەیەوە بکات کە هەفتەی ڕابردوو بە بەرکەوتنێکی بەهێز لەلایەن کریس سمۆڵینگی بەرگریکاری مانچستەر یونایتد، تووشی خوێنبەربوونی لووت هات و بۆ چارەسەر وەرگرتن بردرایە دەرەوەی یاریگاوە، ڤاڵڤێردی و گوتی: “ڕەنگە پشووی پێ بدەم، لێدانەکە بەهێز بوو، وەک وابوو شەمەندەفەرێک پێتدا بکێشێت. قسەم لەگەڵیدا کردووە و پشوودانی ئەگەرێکە.”

شەممە بارسای پێشەنگ دەبێتە میوانی هویسکا، کە کۆتا کورسی ڕیزبەندییەکەی گرتووە و شەڕی دانەبەزین دەکات. یارییەکە لەسەر کاغەز ئاسان دەبینرێت بۆیە ڤاڵڤێردی دەیەوێت مێسی بۆ یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنسلیگ بپارێزێت. یاری چوون لە نێو ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر مانچستەر بە گۆڵێک براوە بوون.

Back to top button