ئیسپانیا

ئەدیداس گرێبەستێکی خەیاڵی لەگەل دیاز واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای ئەدیداس توانی لە کێبڕکێی نایکی بباتەوە و گرێبەست لەگەڵ برایم دیاز، یاریزانی ریال مەدرید واژۆ بکات و بیکاتە رووخساری نوێی براندەکەی.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەتلەتیک، ئادیداس گرێبەستیکی خەیاڵی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار لەگەڵ برایم دیاز واژوو کردووە و هێرشبەرەکەی مەدرید دەبێتە رووخساری نوێی ئەم براندە ئەڵمانییە کە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رابگەیەنرێت.

ئەدیداس لە شەڕی نایکی رکابەریدا بۆ بەدەستهێنانی برایم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بوو بۆ براندە ئەڵمانییەکە.

دیاز تاوەکوو ئێستا نەیتوانییەوە متمانەی ئانچێلۆتی بەدەست بهێنێت و جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بکاتەوە، بەڵام لەکاتی هاتنە ناوەوەی بۆ ناو یاریگا توانیویەتی ئاستیکی زۆر باش پێشکەش بکات و لێنەگەڕێت کەس نکۆڵی لە تواناکانی ئەودا بکات.

لە دێربی ئەم دواییەی مەدرید تاکە گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد و هەروەها وەکوو باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا. برایم ئێستا تەنها چاوەڕێی بانگهێشتی لویس دیێلا فوێنتێ دەکات تاوەکوو یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات.

ئاماری برایم لەم وەرزەدا: 26 یاری (لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان)، حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button