ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا چارەنووسی مارکۆس ئەلۆنسۆ و سێرجی رۆبێرتۆ یەکلا دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە ئێستاوە یاریزانێکی بەڕێ دەکات و بە بەرگریکارێکی یانەکەی راگەیاندووە، هاوینی داهاتوو یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنا هیچ نیازێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی مارکۆ ئەلۆنسۆ نییە، کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بڵاوگرانا کۆتایی دێت، یانە کەتەلۆنییەکە بە بەرگریکارەکەیان گوتووە یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندی پێوە بکات.

جگە لە مارکۆ ئەلۆنسۆ، سێرجی رۆبێرتۆش هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، پێشتر چاڤی هێرناندێز داوای کردبوو گرێبەستی رۆبێرتۆ بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێ بکرێتەوە، بەڵام دوای بڕیاری رۆیشتنی راهێنەرە ئیسپانییەکە، چارەنووسی ئەو یاریزانە لێل بووە، هێشتا مانەوەی لە بارسا مسۆگەر نییە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، دیکۆ خەریکە هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم بژاردەکان دەکات، بەڵام سێرجی رۆبێرتۆ بەنیاز نییە تاوەکو بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی دەدات، ئامادە بێت لەبارەی چوونی بۆ هیچ یانەیەکی دیکە گفتوگۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button