ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و مانچێستەر ئێندریکی نوێیان کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد بەهرەمەندێکی بەرازیلییان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد، کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی تاڵیسی بەرازیلی و یاریزانی لاوی پالمێراسی بەرازیلی دەکەن.

پێشبینی دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوو تاڵێس ببێت بە یەکێکی دیکە لە ئەستێرە گەورەکانی جیهانی تۆپی پێ و بە ئێندریکی نوێ ناوی دەهێندرێت.

تاڵیس لە زستانی 2023 لە تیپی ژێر حەڤدە ساڵان سەرخرا بۆ تیپی ژێر 20 ساڵانی یانەکەی، هەرچەندە تا ئێستا هیچ یارییەکی بۆ تیپی یەکەم نەکردووە، بەڵام جار جار لەگەڵیاندا مەشق دەکات.

یانە بەرازیلییەکە نایەوێت پەلە لە بەهرەمەندەکەی بکات و یاریزانەکەی جاری لە قۆناخی گەشەپێداندا هێشتووەتەوە، ئۆفەرێکی مانچێستەر یاخود بارسا رەنگە بارودۆخەکە بگۆڕێت.

هەردوو یانەکە هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرییان دەدەن، ئەو یاریزانەش بە گونجاو دەبینن. هەرچەندە پاڵمیراس لە گواستنەوەی زستانە ئۆفەری یانەیەکی ئیتاڵی رەتکردەوە، بەڵام لە مێرکاتۆی هاوینە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی ئەو دوو یانەیەی پێبگات رەنگە دەستبەرداری ببێت.

یاریزانە تەمەن 18 ساڵانییەکە لەم وەرزە بەشداری 5 یاریی تیپەکەی کردووە، بەشێوەیەکی گشتی 392′ خولەک یاری کردووە و 3 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button