یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی لوكاس ڤازكوێز یاریزانی یانەكەی نوێ بكاتەوە.
گرێبەستەكەی ڤازكوێز لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
🔊 ¡Goool de… LUCAS VÁZQUEZ! 🔊
💪 #Madridistas 💪 pic.twitter.com/y2ND6OclyN— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 23, 2022
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ئیدارەی ریال مەدرید دڵخۆشە بە ئاستی ڤازكوێز و دەیانەوێت گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە نوێ بكەنەوە.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، سیاسەتی یانە شاهانەكە بۆ هیچ یاریزانێك ناگۆڕێت و ئەو یاریزانانەی تەمەنیان دەگاتە 30 ساڵی گرێبەستەكانیان بۆ ماوەی وەرز وەرز نوێ دەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئاستی یاریزانەكە لە یارییەكانی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید و خێتافی سەرنجی ئیدارەی یانە شاهانەكەی بەلای خۆیدا راكێشاوە و بۆیە بە جدی هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدەن.
لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان، ڤازكوێز 22 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.