ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینزۆ و مودریک چێڵسی جێدەهێڵن

گرێبەستە شکستخواردووەکان

Yariga App

یاریگا –

دوو لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی پرێمەرلیگ دەیانەوێت یانەکەیان جێبهێڵن.

ماڵپەڕی ترانسفێر فووتبۆڵ بڵاویکردووەتەوە، ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی و یاریزانی چێڵسی، بیر لە جێهێشتنی یانە لەندەنییەکە دەکاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە بریکاری کارەکانی ئینزۆ، ماوەیەکە لەگەڵ چەند یانەیەک دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە، بەدوای رێگەیەک دەگەڕێت تا یاریزانەکە بگوازێتەوە یانەیەکی دیکە.

فێرناندێز لە زستانی رابردوو بە بڕی 121 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد و بوو بە گرانبەهاترین گرێبەستی مێژوویی پرێمەرلیگ.

بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە ئاستێکی شایستە بە بەهای گواستنەوەکەی پێشکەش بکات، لە کۆی بەشداریکردنی لە 50 یاری بە درێسی بلوز، تەنیا 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.

هاوکات جیا لەو یاریزانە ئەرجەنتینییە، میخایلۆ مودریکی ئۆکراینیش دەیەوێت بلوز جێبهێڵێت، داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی پێبدەن بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەکەی دیکە بکات تا بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.

بەڵام بەپێی ترانسفێر فووتبۆڵ، یانەکە ئەو داوایەی مودریکی رەتکردووەتەوە و ئامادەنین رێگە بە رۆیشتنی بدەن.

میخایلۆ لە زستانی رابردوو بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە شاختاری ئۆکراینییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بە درێسی یانەکەی بەشداری 42 یاری کردووە، تەنیا 4 گۆڵ و 5 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button