کوردستانگرنگترین

هەڵسەنگاندنی یاریگا | به‌هائه‌دین بە ئەستێرەی گەڕی هه‌ژده‌می خولی نایابی کوردستان دیاریكرا

Yariga App

یاریگا –

به‌هائه‌دین به‌كر یاریزانی سه‌یدسادق بە ئەستێرەی گەڕی هه‌ژده‌می خولی نایابی کوردستان ده‌ستنیشانكرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەستێرەی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.

یاریزانه‌كه‌ی سه‌ید سادق له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سۆران ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد، ئه‌سیستی گۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می یانه‌كه‌ی كرد، گۆڵی سێیه‌می له‌ خوله‌كی 73 تۆماركرد و یاریه‌كه‌یان به‌ ئه‌نجامی (4-3) له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان برده‌وه‌.

به‌هائه‌دین به‌كر رۆڵێکی کاریگەر له‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی هه‌بوو، له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان پێنج ئه‌سیست و گۆلێكی هه‌یه‌.

سه‌یدسادق له‌ كۆی 18 یاری 19 خاڵی هه‌یه‌ و پێنج بردنه‌وه‌ و چوار دۆران و نۆ یه‌كسان بوونی هه‌یه‌، پله‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button