ئاسیاجامی ئاسیا 2023

پاڵەوانی جامی ئاسیا چەند وەردەگرێت؟

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا پاداشتێکی خەیاڵی بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەیەکی قەتەری، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا 14 ملیۆن دۆلاری بۆ پاداشتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا تەرخان کردووە.

بەگوێرەی راگەیاندنی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، پاڵەوانەکە 5 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، پلەی دووەم 3 ملیۆن دۆلار و ئەو چوار تیپەی کە سەردەکەون بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بڕی 1 ملیۆن دۆلار وەردەگرن. هەڵبژاردەکانیتر هەریەکەیان بڕی دوو سەد هەزار دۆلار وەردەگرن.
لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیادا، تەنها دوو هەڵبژاردەی عەرەبی قەتەر و ئوردن ئامادەن و هەڵبژاردەکانی سعودیە، ئیمارات، فەلەستین و بەحرەین، لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لە پاڵەوانەتییەکە دوورخرانەوە.

بەهای جیهانی ئەو چوار هەڵبژاردەیەی کە گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا 295.4 ملیۆن دۆلارە، کە گەورەترین پشکی کۆریایە بە 208.5 ملیۆن دۆلار، لە دوای ئەویش ئێرانە بە55.1 ملیۆن دۆلار، قەتەر بە 17.1 ملیۆن دۆلار و دواجار ئوردن بە 14.7 ملیۆن دۆلار لە ریزەکانی داهاتوودان.

 نازناوبڕی پاداشت
پاڵەوان/ پلەی یەکەم5 ملیۆن دۆلار
پلەی دووەم3 ملیۆن دۆلار
 دوو هەڵبژاردەکەی قۆناخی چوارەم1 ملیۆن دۆلار
هەڵبژاردەکانیتر200 هەزار دۆلار

بابەتی زیاتر

Back to top button