ئەفریقاجامی ئەفریقا 2023

ئۆسیمین ناتوانێت لە یاریی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا بەشداری بکات

یاریگا –

ڤیکتۆر ئۆسیمێن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نایجیریا، بەهۆی ئازاری سکی، نەیتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەشت و بەئەگەرێکی زۆر لە یاریی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقادا بەشداری ناکات.

هەڵبژاردەی نایجێریا شەوی چوارشەممە لە چوارچێوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور یاری دەکات.

ئۆسیمین یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکی و کاریگەرەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەم پاڵەوانێتییەدا و لە سەرجەم یارییەکانی نایجێریا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە و توانیویەتی گۆڵێک و ئەسیستێکیش بکات.

بەگۆێڕەی هەواڵی میدیا ئەفریقییەکان، سەبارەت بە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئۆسیمین لەم رکابەرییانەدا نیگەرانییەکی زۆری لە کەمپی نایجێریادا درووست کردووە، کە دەکرێت هەواڵێکی ناخۆش بێت بۆ هاندەران و ستافی تەکنیکی نایجێریا و دۆخەکەیان بۆ لە قۆناغی پێش کۆتاییدا قورستر بکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نایجێریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دووپاتیکردەوە کە یاریزانەکە نەیتوانیوە لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەدا گەشت بکات بەهۆی کێشەی هەرس و ئازاری سکییەوە، هەروەها لە رۆژی سێشەممەدا بارودۆخەکەی هەڵدەسەنگێندرێتەوە پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەیدا بدرێت.

ستافی تەکنیکی نایجێریا هیوادارن بارودۆخی ئۆسیمین تاڕادەیەک باشتر بووبێت و بتوانێت بە گەشتێکیتر خۆی بگەیەنێتە کەمپی هەڵبژاردەکەی و لە یارییەکەی سبەینێدا یاری بکات.

هەڵبژاردەی نایجێریا رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 20:00 لە یاریی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور یاریی دەکات و براوەی یارییەکە خۆی دەگەیەنێتە قۆناخی کۆتایی پاڵەوانەتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button