یاریگا –
کەناڵی فەرمی یانەی ریال مەدرید رەخنەی توندی ئاراستەی سانچێز مارتینێز ناوبژیوانی یارییەکەی دێربی مەدرید دەکات و رەخنەی توندیش لە چاڤی هێرناندێز دەگرێت.
کەناڵی فەرمی یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، ناوبژیوانی یاریی دێربی مەدرید چاوپۆشی کردووە و زیاتر لە پێناڵتییەکی بۆ ریال مەدرید نەگرتووە.
شرۆڤەکارانی کەناڵەکە هێرشیان كردۆتهوه سهر ناوبژیوانی یارییهكه و دەڵێن :’ئایا تۆ ویژدانت هەیە ناوبژیوان؟ ئەمشەو بە باشی دهخەویت؟’. دهشڵێن سانچێز مارتینێزی ناوبژیوان ههمیشه بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ مهدریده.
شرۆڤهكارانی كهناڵه باسیان لهوهشكردووه، قسەکردن لەسەر ئەم یارییانە ترسناکە، هاندەرانی ریال مەدرید پێشتر دەزانن چ زیانێكیان بهركهوتووه، لە چوار یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید 3 یاری لەلایەن سێ یاریزانی ئەتلەتیکۆ، رۆخاس، کوادرا فێرناندێز و سانچێز مارتینێز یەکلایی کراوەتەوە.
یهكێك له شرۆڤهكارهكانیش دهڵێت: چاڤی دەڵێت با رکابەری بکەین، دەبێت ئەوەمان لەبیربێت کە تەواوی ژیانی وەرزشی چاڤی وەک یاریزان گوماناوییە، چونکە یارییەکانی کەوتۆتە ژێر لێکۆڵینەوە لەلایەن داواکاری گشتی و دادوەرەوە.
لە کۆتاییدا گوتی، کاتێک گوێت لە لێدوانەکەی چاڤی دەبێت سەبارەت بە ساختهكاری لە رکابەرییەکان، دەبێت پێبکەنیت، خۆشبەختانە تیڤی ریاڵ مەدرید لەوێیە بۆ ئەوەی شتەکان بە بەڵگە بسەلمێنێت، ئەگەر فێڵمان کرد، پێویستە کەسێک بچێتە دادگا و راپۆرت پێشكهش بكات و سكاڵا تۆماربكات.