بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تایبەت بە یاریگا؛ عەلی شاخەوان لە یانەی هەولێر دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەلی شاخەوان لە ریزەکانی یانەی هەولێر دەمێنێتەوە و سبەی دەگەڕێتەوە راهێنانەکانی یانەکە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای رایگەیاند، عەلی شاخەوان ناوەڕاستکاری لاوی یانەی هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن و رازی بووە لە یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنی هەردوولا، ماوەی گرێبەستەکەی عەلی شاخەوان لە دوو ساڵ بۆ ساڵێک کەم دەکرێتەوە، واتە هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکارە لاوەکەی هەولێر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە کۆتایی دێت و ئازاد دەبێت.

ئەمشەو کاتژمێر 12:00 دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دادەخرێت، عەلی شاخەوان نزیکەی سێ هەفتەیە بایکۆتی مەشق و راهێنانەکانی یانەی هەولێری کردووە و پێداگیری لەسەر رۆیشتنی لە یانەکە دەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا سبەی دەگەڕێتەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەکە، کە هەفتەی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی نەورۆز دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button