ئیسپانیاگرنگترین

دیکۆ باسی بوونی کڵۆپ بە راهێنەری بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیکۆ باسی ئەگەرەکانی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کڵۆپ دەکات.

مانگی رابردوو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول ئاشکرای کرد لە کۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە رێدز دەکات و یانەکە جێدەهێڵیت.

هاوکات چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆناش رایگەیاند بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستلەکار دەکێشێتەوە.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەخێرایی ناوی یۆرگن کڵۆپ بە یانە کاتالۆنییەکە ببەسترێتەوە، هاندەرانی یانەکەش خەون بە بینینی ئەو راهێنەرە لە کامپ نو دەبینن.

دیکۆی پۆرتوگالی و بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە لە لێدوانێکی نوێی بۆ لا ڤانگواردیا، وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە.

کڵۆپ راهێنەرێکی نایابە، بەڵام پێموانییە کاتی ئەوەبێت باسی بکەین.

بژاردەی زۆرمان لە بەردەستە، بەڵام دواتر بڕیاری لەسەر دەدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button