ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌جامی ئاسیا 2023یاریگا

ئەستێرەکانی ئوردن لە بازاری گواستنەوە نرخیان بەرز دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای بەدەستهێنانی ئەنجامە باشەکانی هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023ی قەتەر، یاریزانانی ئوردن ئۆفەری زۆریان لە یانە جیاوازەکانەوە پێشکەش کراوە.

هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023 دەستکەوتێکی مێژوویی بێ وێنەی بەدەستهێنا و سبەی دەبێت لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور ببێتەوە.

ئاستی باشی یاریزانانی ئوردن سەرنجی یانەکانی کەنداوی بۆ لای خۆی راکێشاوە و یانەکان بەخێرایی هەنگاویان بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانە ئوردنییەکان ناوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر یانەی موعیزەر گرێبەستێکی لەگەڵ یەزن عەرەب بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئوردن و عەلی عەلوان هێرشبەری ئەم تیپە واژۆ کرد. هەروەها محەمەد ئەبوحەشیش پەیوەندی بە یانەی نەفتی وەسەتی عێراقەوە کرد.

هەروەها نزار رەشدان، یاریزانی هەڵبژاردەی ئوردن، ئۆفەرێکی لە قادیسیەی کوێت وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی درەوشاوەیی یاریزانە ئوردنییەکان، پێدەچێت چاوەڕێی ئۆفەری زیاتر بین بۆ یاریزانانی دیکە لە رۆژانی داهاتوودا.

هاوکات ئەمە لەکاتێکدایە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی نەتەوەکان نیشانیان داوە نرخەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو لە ازاری گواستنەوە بەرزبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button