ئیسپانیاگرنگترین

شەش یاریزانی بارسێلۆنا دەگەڕێنەوە

سێ یاریزانایان بۆ یاریی داهاتوو ئامادەن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا تواناکانی سێ یاریزانی سەرەکی تیپەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، تێرشتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بە گرانادا ئامادە دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو نەشتەرگەری بۆ کرا، بەو هۆیە 85 رۆژە لە یاریکردن دابڕاوە و لەو ماوەیەش ئیناکی پێنا شوێنی گرتووەتەوە.

گەڕانەوەی شتیگن لەم کاتە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە، بەوپێیەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ نزیکە و بارسا لە 21ـی مانگی شوبات رووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، شتیگن تاکە یاریزان نابێت لەم هەفتەیە بگەڕێتەوە، هەریەکە لە رافینیای بەرازیلی و سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانیش لە پێکانەکانیان چاکدەبنەوە و بۆ یاریکردن ئامادە دەبن.

بەمشێوەیەش تەنیا 5 یاریزان لە لیستی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکە دەمێننەوە، گاڤی و باڵدێ تا کۆتایی وەرز ناگەڕێنەوە، بەڵام جواو فێلیکس، فێران تۆرێس و مارکۆس ئاڵۆنسۆش بەر لە کۆتایی مانگی شوبات دەگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button