ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆنی کروس داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلا کردەوە

یاریگا
تۆنی کروس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاوکردبوەوە ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی مێرنگی کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ئەم یاریزانە لە تویتێکدا ئەم هەواڵەی بە درۆخستەوە.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە شاهانەکان دەیانەوێت پۆل پۆگبا یاخود کریستیان ئێریکسن وەک شوێنگرەوەی کروس بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button