ئینگلتەراگرنگترین

كلۆپ: كارته‌ سوره‌كه‌ی كۆناتی ده‌چێته‌ مێژوو، ئارسیناڵ شایسته‌ی سێ خاڵه‌كه‌ بوو

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن كلۆپ ده‌ڵێت: كۆناتی شایسته‌ی كارتی سور نه‌بوو،ئارسیناڵ به‌ ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ بوو.

کلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ رایگەیاند، سەرکەوتوو بووین لە دروستکردنی چه‌ند ده‌رفه‌تێك، بەڵام کاریگەریمان نەبوو، بۆیە شتەکان بەو شێوەیە ڕۆیشتن کە بینیمان، دواتر هەوڵماندا وردە وردە بچینە ناو كه‌شی یارییەکە، بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆماربکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتایی گێمی یەکەمدا ئەوەی دەمانویست بەدەستمان هێنا ئه‌ویش یه‌كسانبوون بوو، لە گێمی دووەمیشدا یاریگا بۆ هەردوولا کراوە بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كارته‌ سوره‌كه‌ی کۆناتێ، دەچێتە مێژوو، بەڵام دڵخۆشم کە هەموو هەڵەکان لە یەک یاریدا روویانداوە، لەبری ئەوەی لە یارییەکانی دیکەی داهاتوودا دووبارە ببێته‌وه‌.

گوتیشی، کارتە سوورەکە نالۆژیکی بوو، نازانم ئەوە چۆن ڕوویدا، ئەوەی سەیرە محەمەد سەڵاح پێشتر بەرامبەر مانچێسته‌ر سیتی تووشی حاله‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ بوو، بەڵام بڕیارەکە به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بوو.

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌شڵێت، ئارسناڵ شایەنی ئەو سێ خاڵە بوو، منیش گومانم لەوە نییە، بەڵام ئەگەر گۆڵی دووەمیان تۆمار نەکردایە، تا کۆتایی شتەکان بەم شێوەیە نەدەڕۆیشت.

لە وەڵامی پرسیاری کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵه‌كانی ئارسیناڵ لەگەڵ یانه‌كه‌ی، له‌ وه‌ڵام گوتی، من گرنگی بەو شتە نادەم، ئەگەر دەتەوێت پاڵەوان بیت، نابێت لە هیچ یارییەکدا دەستبەرداری خاڵەکان بیت، بەڵام ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە کە ئێمە باش یاری دەکەین، ئێمە دەتوانین کار بکەین بۆ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی تیه‌كه‌مان و تەواوکردنی گەشتەکەمان بە باشترین ئه‌نجام.

بابەتی زیاتر

Back to top button