ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی كڵۆپ دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ.

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد، یارییەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن ماڵ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی پرێمەرلیگ.

لێدوانەكانی یۆرگن كڵۆپ دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئارسیناڵ:

لەم یارییەدا زۆر شت دژی ئێمە بوو، ناوبژیوانی یارییەكەی ئەمڕۆ پێشتر كارتی سووری بە روودا بەرزكردمەوە بەهۆی زۆرانبازی نێوان محەمەد سەڵاح و بێرناردۆ سێلڤا، ئەمڕۆش هەمان دیمەن بۆ جۆتا روویدا بەڵام ناوبژیوان كارتی سووری بەكار نەهێنا، ئەمە باوەڕپێنەكراوە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

دووەم كارتی زەردی كۆناتێ گابریێل رووبەرووی هەمان دیمەن لەگەل جۆتا بوویەوە, بەڵام ناوبژیوان كارتی زەردی بە روودا بەرز نەكردەوە وەك ئەوەی بەرامبەر كۆناتێ كردی.

لە كۆتایشدا گوتی:

بەڵام بێگومان ئارسیناڵ شایەنی بردنەوە بوو، بە شێوەیەكی هەڵە یاریمان كرد، دەبوو شێوازێكی باشتر نیشان بدەین.

لیڤەرپوول بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت و ئارسیناڵیش بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button