ئینگلتەرا

بۆچی فرۆشتنی ڤان پێرسی لە بەرژەوەندی ئارسناڵە؟!


لەکۆتاییدا بارودۆخەکە ئاڵۆزەکەی ڕوبن ڤان پێرسی بەکۆتاهات و هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و ئارسناڵ گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ڕوبن ڤان پێرسی. ڕێککەوتنەکە لەدوای کۆبوونەوەیەکی نێوانیان هات لە ڕۆژی سێ شەمە.  لەو کۆبوونەوەیەدا ئارسناڵ داوای ٢٠ ملیۆن پاوەندی کردووە و مانچستەریش تەنیا ١٥ ملیۆنی پێشکەشکردووە.سەرەنجام لەسەر ٢٤ ملیۆن پاوەند ڕێککەوتن
دەنگۆ و پڕوپاگندەکان لەسەر ڕۆیشتنی ڤان پێرسی لە ئارسناڵ بە درێژایی هاوینی ئەمساڵ بە بەردەوامی هەبووە. ئارسناڵ ڕازی نەبوو دەستبەرداری ڤان پێرسی ببێت کە پارساڵ ئەستێرە هۆڵەندییەکە بووە گۆڵکاری خولی ئینگلیزی و بە بێ ئەو ئەستەم بوو گەنەرز بتوانێت پلەی سێهەمی خولەکە بەدەست بهێنێت.
هەرچەندە ئارسناڵ بە بێ ڤان پێرسی دەکەوێتە کێشەیەکی ڕاستەقینە بەڵام تازە کارلەکار ترازەوە و ئارسناڵیش دەزانێت فرۆشتنی بە سوودی خۆی کۆتایی دێت لەبەر ئەم هۆکارانە

:
١- هەرکاتێک ئەستێرەیەکی ئارسناڵ دەیەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت ئاستی بە تەواوی دادەبەزێت. ئارسناڵ دواتر دەیفرۆشێت بە پارەکەی خۆی و ئەو یاریزانەش لەگەڵ یانە تازەکە ناتوانێت جارێکیتر هەمان ئاست پێشکەش بکات.
٢- ڤان پێرسی پێکانی هەیە و بەو پێیەی تەمەنی بەرەو ٣٠ ساڵ دەڕوات، زەحمەتە بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و پێویستە ماوە ماوە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
٣- ڤان پێرسی چیتر لای هاندەرانی ئارسناڵ خۆشەویست نیە و لە یارییە دۆستانەکەی ئارسناڵ و کۆڵۆن هاهوی لێکراوە.
٤- وەک چؤن بە ڕۆیشتنی تێری هێنری، ڤان پێرسی دەرکەوت و بە باشی جێگای ئەوەی گرتەوە. لەوانەیە ڕۆیشتنی ڤان پێرسی ببێتە هۆی دەرکەوتنی ئەستێرەیەکی تازە لە گەنەرز.
٥- لە هەمووی گرنگتر، تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە و ئەگەر نەیفرۆشێت بەرامبەر بە ٢٠-٢٥ ملیۆن پاوەند ئەوا وەرزی داهاتوو ناچاردەبێت بێ بەرامبەر دەست بەرداری بێت.
٦- حەزی ئەو یاریزانە بەڕۆیشتن وایکردووە ئەگەر بمێنێتەوە کاریگەر نەرێنی دەبێت لەسەر باری دەروونی یاریزانەکانی دیکەی ئارسناڵ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close